ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشتیكه‌رانی پێشمه‌رگه خه‌ڵات ده‌كات
17 / 12 / 2014
به‌یانی ئه‌مڕۆ (17ی كانوونی یه‌كه‌م) له رۆژی ئاڵای كوردستاندا ئیداره‌ی گه‌رمیان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیدره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی قایمقامی كه‌لار و كفری و ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ر و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی گه‌رمیان مه‌راسیمێك بۆ رێزلێنان و له‌و خاوه‌ن كۆمپانیا و پیشه‌وه‌ر و بازرگان و كه‌سایه‌تیانه ئه‌نجامدرا كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی پشتیوانی و پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ دژی تیرۆریستانی داعش به‌شدارییان كردووه.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: به‌درێژایی وه‌رزی هاوین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر له پێناو پاراستنی خاكی كوردستان له جه‌نگدا بوون له ئه‌نجامیشدا توانی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا سه‌ربكه‌وێت، گومان له وه‌شدا نیه هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی گه‌رمیان و وره‌یه‌كی به‌رزیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌خشی.
ووتیشی: له‌و ماوه‌ی كه پێشمه‌رگه له شه‌ڕی سه‌ختدا بووه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ژماره‌یه‌ك له بازرگان و كۆمپانیا و پیشه‌وه‌ر و كه‌سایتی و چه‌ندین چین و توێژیتر له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و دیوان و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له كۆمه‌ك و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ركانی جه‌نگدا.
سه‌ڵاح كوێخا راشیگه‌یاند: ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاییانه‌ی رۆژنه له گه‌رمیانه‌وه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌كرا جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه و ئێمه وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ كه هاوكات رۆژی ئاڵای كوردستانه و رۆژێكی پیرۆزه ئه‌م مه‌راسیمه‌مان رێكخستووه تا رێز له‌و كۆمپانیا و بازرگانه ئازیزانه بنێین كه پاڵپشت و پشتیوانی پێشمه‌رگه بوون.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م به‌رێزانه‌ی رێزلێنانیان پێ ده‌به‌خشرێت ئه‌مڕۆ، جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی تایبه‌تی خۆمان بگه‌یه‌نین به هه‌موو خه‌ڵكی خۆڕاگری گه‌رمیان و ناوچه‌كانی تری كوردستان به گشتی كه رۆژانه له میحوه‌ره‌كانی گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر هاوكاری پێشمه‌رگه بوون و ووره‌ی پۆڵاییان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌خشی.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا رێزلێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری گه‌رمیان و جێگره‌كانی و قه‌یمقامی كه‌لار و كفری و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی سنوره‌كه به‌سه‌ر پاڵپشتیكه‌رانی پێشمه‌رگه دابه‌شكرا كه نزیكه‌ی 70 كه‌س و لایه‌نی جیاواز بوون.
506 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|