سه‌ڵاح كوێخا كه‌مپی ئاواره‌كان له گوندی تازه‌دێی نزیك كه‌لار به‌سه‌رده‌كاته‌وه
29 / 12 / 2014
به‌یانی ئه‌مڕۆ (29ی كانوونی یه‌كه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری جێگری سه‌رپه‌رشتیار بۆ كاروباری هونه‌ری و قایمقامی قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان، پرۆژه‌ی كه‌مپی ئاوه‌راكانی له گوندی تازه‌دیی نزیك شاری كه‌لار به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ستافی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری كه‌مپه‌كه یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی ناو كه‌مپه‌كه و خوێندنگه و به‌شه‌كانی تری به‌سه‌ركرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به ته‌واوبوونی ئه‌م كه‌مپه كه هه‌زار كابینه‌ی نیشته‌جێبوون به پێداویستییه‌كانه‌وه له‌خۆده‌گرێت به‌شێك زۆر له كێشه‌ی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌كانی سنوری كه‌لار و گه‌رمیان به‌گشتی چاره‌سه‌رده‌بن.
ده‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهاته‌ی كه‌مپه‌كه، جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند: زه‌وی كه‌مپه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانه‌وه دابینكراوه و 1000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كه به‌شێوازی كابینات دروستكراوه له‌گه‌ڵ دوو خوێندنگه و قوتابخانه و مزگه‌وت و بنه‌كه‌ی ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیسی تێدایه.
ووتیشی: له ئێستادا به‌شێكی زۆر له كاره‌كانی كه‌مپه‌كه ته‌واو بووه و به‌منزیكانه‌ش ده‌توانن خێزانه ئاواره‌كانی تێدا نیشته‌جێبكه‌ن له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌ش ئه‌و ماڵانه‌ی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌شی له ناوشاردا له خانووی كرێدان ده‌هێنرێته كه‌مپه‌كه و به‌وه‌ش به‌شێك له كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌لار چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كه‌لار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی عێراقی تێچوونی دروستبوونی پرۆژه‌ی كه‌مپه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانی و به هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی كه‌مپه‌كه ده‌كرێت.
596 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|