شاندێكی حزبی شیوعی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
7 / 1 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (7ی كانوونی دووه‌م) شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه باس له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و حزبی شیوعی كرا.
شانده‌كه‌ی حزبی شیوعی پێكهاتبوو له هاوڕێ ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هۆشیار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌حه‌لی ئه‌و حزبه، له دیداره‌كه‌شیاندا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، هاوڕێ ئه‌بو كاروان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئیداره‌ی گه‌رمیان تا راده‌یه‌كی باش توانیوێتی ره‌زامه‌ندی هاوڵاتیان به ده‌ستبهێنێت و ئه‌وان وه‌كو حزبی شیوعی هاوكار و پشتیوانی ده‌بن.
هیواشی خواست ئیداره‌كه بتوانێت له داهاتوودا خزمه‌تی باشتر پێشكه‌ش بكات و كار و پرۆژه‌ی زیاتر له سنوره‌كه ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی پیشاندا له رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان داواكارییه‌كانی سنوره‌كه بگه‌یه‌نن.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی شانده‌كه‌ی حزبی شیوعی كرد بۆ هاوكاری پشتیوانیان و راشیگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا حزبی شیوعی هاوشێوه‌ی لایه‌نه‌كانی تر پاڵپشت و هاوكار و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون له سه‌ركه‌وتنی كار و پرۆژه‌كانی.
477 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|