روفاتی سێ پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید هێنرایه‌وه بۆ گه‌رمیان
18 / 1 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (18ی كانوونی دووه‌م) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ژماره‌یه‌ك له هاولاتیان له مه‌راسیمێكدا له گوندی به‌رلوتی ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار پێشوازی له رووفاتی سێ پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش كرا.
له‌وباره‌وه جه‌بار عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له چه‌ند مانگی رابردوودا و له جه‌نگی دژی داعش ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و له ماوه‌ی رابردوشدا له ناوچه‌ی كوباشی له نێوان ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا ته‌رمی ژماره‌یه‌ك له‌و شه‌هیدانه دۆزرانه‌وه.
ووتیشی: دوای پشكنین بۆ ته‌رمه‌كان له سلێمانی سێ شه‌هیدیان ناسراونه‌ته‌وه و خه‌ڵكی قه‌زای كفری و زه‌نگ ئابادن، بڕیاریشه له مه‌راسمێكی شایسته‌دا رووفاته‌كان به خاك بسپێردرێن.
پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی گه‌رمیان دووانیان خه‌ڵكی قه‌زای كفری-ن به‌ناوه‌كانی (حه‌سه‌ن حه‌مید و حسێن ئه‌نوه‌ر) یه‌كێك له شه‌هیده‌كانی تریش خه‌ڵكی ناوچه‌ی زه‌نگ ئاباده به ناوی محه‌مه‌د جه‌واد .
605 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|