سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان یادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات
19 / 1 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (19ی كانوونی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن به بۆنه‌ی یادی 16 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی نوسینگه‌ی گه‌رمیانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ نوسینگه‌ی گه‌رمیانی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی كه له شاری كه‌لاردایه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه پێشوازی لێكرا و وێڕای پیرۆزباییكردن له كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه به بۆنه‌ی یادی 16ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا كه‌ناڵی كوردستان تیڤی رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له پیشاندانی ئه‌و ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌ی له سنوری گه‌رمیاندا به‌دیهاتووه و هه‌میشه هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه حكومیه‌كانی سنوره‌كه بووه له روماڵكردنی كار‌و چالاكییه‌كانیان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هیواشی خواست، له داهاتوودا بتوانن كاری باشتر بكه‌ن و به كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیان هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بن له پیشاندنی كێشه وكه‌موكورتییه‌كان و پیشاندانی كاره‌كانی حكومه‌ت وه‌كو خۆی.
له‌به‌رامبه‌ردا، محه‌مه‌د ساڵح به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی له گه‌رمیان سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌وان وه‌كو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی له‌ماوه‌ی رابردوودا زیاد له توانای خۆیان كاریان كردووه بۆ پیشاندانی وێنه‌یه‌كی جوانی گه‌رمیان و كاره‌كانی حكومه‌تیان له سنوره‌كه وه‌كو خۆی پیشانداوه.
ووتیشی: بێگومان له داهاتووشدا به هه‌مان نه‌فه‌س به‌رده‌وامی به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن و رووماڵی كار و پرۆژه‌كانی ئیداره‌ی ده‌كه‌ن به‌جۆرێك كه شته‌كان وه‌كو خۆی پیشان بده‌ن و ره‌خنه و كه‌موكورتیه‌كانیش له چوارچێوه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی بڵاوبكه‌نه‌وه.
439 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|