له كه‌لار چله‌ی ماته‌مینی یه‌كه‌م شه‌هیدی ژینگه به‌ڕێوه‌چوو
25 / 2 / 2015
ئێواره‌ی رۆژی (24ی شوبات) به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كه‌ی و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماریه‌ك له به‌رپرسان و رێكخراوه‌كانی بواری ژینگه و هاوڵاتیانی سنوره‌كه، مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی (حه‌مه نوری) یه‌كه‌م شه‌هیدی ژینگه له هوڵی وه‌رزش و لاوانی كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه كه له لایه‌ن رێكخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان به هاوكاری پۆلیسی پارستنی ژینگه و دارستانی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو، تێدا چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، له مه‌راسیمه‌كه‌دا په‌یامی ماته‌مینی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خوێندرایه‌وه و سه‌رپه‌رشتیار تیایدا ته‌ئكیدی كرده‌وه "ئیداره‌ی گه‌رمیان هیچ به‌لاڕێدا بردنێكی كه‌یسی شه‌هید حه‌مه‌نوری قبوڵ ناكات" هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا، دارستانێكی 50 دۆنمی له ته‌نیشت مه‌زاری ئه‌نفال له گوندی دێبنه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی رزگاری به‌ناوی شه‌هید (حه‌مه نوری) دروستبكرێت.
دواتر، ئیبراهیم زه‌ریف به‌ناوی رێكخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد رایگه‌یاند: حه‌مه‌نووری یه‌كێك بووه له تاقانه‌كانی ئه‌نفال و له پێناو پاراستنی جوانی ژینگه‌ی گه‌رمیان گیانی خۆی به‌خشی و بووه یه‌كه‌م شه‌هیدی ژینگه.
ووتیشی: ئێمه وه‌كو رێكخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ به سزا گه‌یاندنی بكوژی حه‌مه‌نوری و داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین وه‌كو شه‌هیدی سه‌نگه‌ر تۆماری بكه‌ن.
دواتر حاكم سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا وێڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له شه‌هید بوونی (حه‌مه نوری) وتیشی "ئێمه وه‌ك ده‌سته شه‌هید حه‌مه‌نوری به‌شه‌هیدی خۆمان ده‌زانین و به وردی چاودێری دۆسیه‌ی دادگایكردنی بكوژانی ده‌كه‌ین".
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید حه‌مه نووری وتارێكیان پێشكه‌شكرد و تێدا سوپاسی هاوڵاتیانی سنوره‌كه و رێكخراوه‌كانی بواری ژینگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به ده‌مه‌وه هاتنی كه‌یسه‌كه‌یان.
شه‌هید حه‌مه‌نووری تاقانه‌ی ئه‌نفاله و پله‌ی رێپێدراوی یه‌ك بووه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلسی پاراستنی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی تیله‌كۆ بووه له سنوری قه‌زای كه‌لار، رۆژی (14ی كانوونی دووه‌می 2015) به هۆی رێگریكرن له راوكردن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفاله‌وه شه‌هید كرا.
291 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|