ئه‌مڕۆ(11ی ئازار) له مه‌راسیمێكی شایسه‌ته‌دا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا "حسێن مه‌نسور" له راسته شه‌قامی شه‌هید حه‌مه ره‌ش له فلكه‌ی قه‌ڵای شێروانه له شاری كه‌لار لادرا.
مه‌راسیمه‌كه كه به ئاماده‌بوونی خانه‌واده و كه‌س و كاری شه‌هید حسێن مه‌نسور و سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ساسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و عه‌دنان حه‌مه مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و محه‌مه‌د عه‌بدوڵا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی 11ی رێكخستنی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و هاوسنه‌گه‌ران و هاورێیانی شه‌هید حسێن مه‌نسور له شاری كه‌لار به‌رێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا محمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد رایگه‌یاند: له دوای شه‌هید بوونی فه‌رمانده "حسێن مه‌نسور" له زۆرێك له ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێنه و په‌یكه‌ری حسێن مه‌نسور له شوێنه گشتیه‌كاندا داده‌نرێت و له تۆره كۆمه‌ڵاتیه‌كاندا ده‌یان نازناوی ئازایه‌تی پێده‌به‌خشین، ئه‌مه نیشانه‌ی وه‌فاداری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه بۆ كه‌ڵه پیاوێكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر وه‌ك ليوا "حسێن مه‌نسور" كه گیانی خۆی كرده قوربانی له پێناو ئازادی و سه‌رفرازی نیشتمانه‌كه‌یدا.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا مه‌حمود سه‌نگاوی تیشكی خسته‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوردستان بۆ دورخستنه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له شاری كه‌ركوك و رایگه‌یاند:له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ر شوێنك هێرشی به‌رن تیرۆرستان داعش له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵدێن و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به ته‌واوی كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری كه‌ركوك ده‌كه‌ن و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م شاره كوردستانیه نامێنیێت.
دواتر و هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن عه‌لی په‌رله‌مان په‌خشانێك له‌سه‌ر ئازایه‌تی حسێن مه‌نسور خوێنرایه‌وه، پاشانیش له‌لایه‌ن چنار محه‌مه‌د خێزانی شه‌هید حسێن مه‌نسور و هه‌ر سێ منداڵه چاوگه‌شه‌كه‌ی چنار و كه‌رار و عەلی هەروەها مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هید حسێن مه‌نسور له راسته شه‌قامی شه‌هید حه‌مه ره‌ش له فلكه‌ی قه‌ڵای شێروانه لادرا
.
په‌یكه‌ری شه‌هید حسێن مه‌نسور له لە سەر دەستی هاوسەنگەر وهاورێی شەهید حسێن مەنسور حه‌یده‌ر زه‌ندی و پەیكەرتاش سامان هیدایەت وە دروستكراوه.