بۆ به‌پارێزگابوونی گه‌رمیان كه‌مپینێك راده‌گه‌یه‌نرێت
31 / 3 / 2015
ئه‌مڕۆ (31ی ئازار) به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی هه‌وڵه‌كانیان بۆ به پارێزگا بوونی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه له "كه‌مپینی به پارێزگا كردنی گه‌رمیان" خۆیان رێكخستووه، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌ش پشتیوانی بۆ داواكارییه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بێستون ژاڵه‌یی به نوێنه‌رایه‌تی چالاكوانان رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سنوری گه‌رمیان كه‌مپینێكمان راگه‌یاندووه بۆ به پارێزگابوونی ئیداره‌ی گه‌رمیان، چونكه به پارێزگابوونی گه‌رمیان داواكاری دانیشتوانی سنوره‌كه‌یه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به چالاكی جۆراو و جۆر درێژه به كه‌مپینه‌كه‌مان ده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌شی ووت "ئه‌وان وه‌كو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌دواداچوونی ووردیان بۆ پرسی به پارێزگابوونی گه‌رمیان كردووه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا گه‌رمیان پارێزگایه‌كی ته‌واو و له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆی ته‌نها گۆڕینی تابلۆكه‌ی له ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه بۆ پارێزگای گه‌رمیان پێویسته".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێستا ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوشێوه‌ی پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئێستا ئیداره‌كه ئیداره‌یه‌كی به‌هێزه و له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیومانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی تێدا بكه‌ینه‌وه و بودجه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت و پرۆژه‌كانی له كاروباری هونه‌ری ئیداره‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت ته‌نها ئه‌نجومه‌نی نیه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ژێرخانێكی به‌هێزن بۆ به پارێزگا بوون. ووتیشی: له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ پرسی به پارێزگا بوونی ئیداره‌كه، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و تێدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌نجومه‌نێك بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان دابنرێت و ئیداره‌كه بكرێت به پارێزگا.
سه‌رپه‌رتشیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه، پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكی دانیشتوانی سنوره‌كه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كات بۆ به پارێزگابوونی ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ئیداره‌ی گه‌رمیان ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری كه‌لاره و له ساڵی 2006 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه، له ساڵی 2008 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌فه‌رمی هاوشێوه‌ی پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
481 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|