سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
5 / 4 / 2015
ئه‌مڕۆ (5ی نیسان) له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌راسیمی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌موو بۆنه و یاده نیشتمانیه‌كاندا، هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه.
ووتیشی: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان له رێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ 14/4 یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال ده‌ستپێكردووه كه له گوندی دێبنه‌ی ناحیه‌ی رزگاری ئه‌نجامده‌درێت. هاوكات داواشیكرد، هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له گه‌رمیان هاوكاری ئیداره بن و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی مه‌رایسمی یادی ئه‌نفال.
له‌به‌رامبه‌ردا، نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌گه‌رمیان، پشتیوانی خۆیان بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان دوپاتكرده‌وه و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه ئه‌نفال پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه و ئه‌وان وه‌كو نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به خۆیان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان له‌و رۆژه له خزمه‌تی ئه‌نفالدا ده‌بن و هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌بن له مه‌راسیمه‌كه‌دا. هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ (5ی نیسان) له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌راسیمی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و راگری فاكه‌ڵتیه‌كانی زانكۆی گه‌رمیان و راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری كه‌لار كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر رۆڵی زانكۆ و په‌یمانگاكان له بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه و به‌شدارییان له بۆنه نیشتمانییه‌كان له‌و باره‌وه ووتی "ئێمه هه‌میشه شانازی به زانكۆ و په‌یمانگاكانه‌وه ده‌كه‌ین كه وه‌كو ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی هه‌میشه پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانن له مه‌راسیم و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانیه‌كاندا ئه‌وه‌ش جێگه‌ی رێز و سوپاسه".
سه‌ڵاح كوێخا داواشیكرد، له رۆژی 14/4 هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو زانكۆ و په‌یمانگاكان رۆڵی خۆی بگێرن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مه‌راسیمی یادی تاوانی ئه‌نفال و هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بن. له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌ختیان كرده‌وه كه له رۆژی 14/4 به‌چالاكی هونه‌ری و ناشتنی نه‌مام و سازدانی كۆڕ و سیمینار و پیَشانگا له یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال به‌شدار ده‌بن.
365 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|