شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
5 / 4 / 2015
ئه‌مڕۆ (5ی نیسان) شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان و چه‌ند راوێژكارێكی په‌رله‌مان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له دیداریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه تیشكخرایه‌سه‌ر كار‌و پرۆژه‌كانی ئیداره‌كه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كار‌و و پرۆژه‌كان و گه‌یاندنی داواكارییه‌كان له به‌رنامه‌ماندایه وه‌كو شاندی په‌رله‌مان سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ پارێزگای دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان ئه‌نجام بده‌ن و پێیان باش بووه سه‌ردانه‌كه‌یان له گه‌رمیانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن.
هاوكات ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان باسیان له‌وه‌كرد، گه‌رمیان له هه‌موو روویه‌كه‌وه بوژاندنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی به‌خۆوه بینیوه و ئه‌وانیش به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی سنوره‌كه و ئاگا‌داربوو‌نیان له كێشه و كه‌موكورتیه‌كان سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان و تیشكی خسته‌سه‌ر كار‌و پرۆژه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان ئێستا ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گشتین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری ئێستا ناوچه‌كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینیوه.
277 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|