سه‌بینێ له كه‌لار مووچه‌ی چاودێری خێزان دابه‌شده‌كرێت
20 / 4 / 2015
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌بینێ مووچه‌ی دوومانگی چاودێری خێزان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له‌شاری كه‌لار به‌سه‌ر سودمه‌ندبواندا دابه‌شده‌كرێت.
له‌وباریه‌وه حه‌مید محه‌مه‌د به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به‌پێ ئه‌و خشته‌ی دانراوه له بانكی شێڕوانه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی (1-2)ی كه‌مئه‌ندامان و چاودێڕی خێزانی گه‌رمیان ، سه‌بێنێ واته رۆژی سێ شه‌مه مووچه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر وه‌جبه‌ی یه‌ك كه چینی بێوه‌ژن و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه دابه‌ش ده‌كرێت و بڕه‌كه‌شی (300) هه‌زار دیناره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاودێری خێزان هاوكارییه‌كی مانگانه‌یه بۆ هه‌ریه‌ك له توێژه‌كانی (بێوه‌ژن، جیابوه‌وه، به‌جێهێشتوو، خانمێك هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌جێی هێشتبێت، قوتابی خێزاندار، خێزانی حوكمدراو، منداڵی بێسه‌رپه‌رشت، كه‌سی نه‌خۆش كه‌ته‌مه‌نی له سه‌رووی هه‌ژده ساڵ بێت و رێژه‌ی په‌ككه‌وته‌یه‌كه‌ی 75% به پێی راپۆرتی پزیشكی هه‌روه‌ها ئه‌و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌ر‌وی هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه و دایك‌و باوكیان له‌ده‌ست داوه).
369 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|