له‌زانكۆی گه‌رمیان چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال ئه‌نجامدرا
20 / 4 / 2015
له‌درێژه‌ی كار‌و چاكیه‌كانی یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، ئه‌مرۆ (20ی نیسان) له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سنوره‌كه و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان و خوێندكاران, له‌مه‌راسیمێكدا له زانكۆی گه‌رمیان چه‌ند چالاكیه‌ك تایبه‌ت به ئه‌و یاده به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، ملكۆ ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد ، تێیدا تیشكی خسته‌ر سه‌ر چالاكیه‌كانی مه‌راسیمه‌كه و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ زانكۆی گه‌رمیان به هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و چه‌ند هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كارێكی ناوچه‌كه، وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م مه‌راسیمه كه‌خۆی ده‌بنێته‌وه له پێشانگای شێوه‌كاری و نمایشی شانۆ و خوێندنه‌وه‌ی شعر و پێشكه‌شكردنی سیمنیار و خستنه‌رووی ده‌یان كتیب و سه‌رچاوه كه تایبه‌تن به شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال .
راشیگه‌یاند: چالاكیه‌كانمان له رۆژانی داهاتوودا به چه‌ند شێوازێكی جیاواز به‌رده‌وام ده‌بێت و دیاره به ئامانجی زیاتر گرنگیدان به پرسی ئه‌نفال، زانكۆی گه‌رمیان وه‌كو ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی ئه‌م چالاكیانه ئه‌نجام ده‌دات. دواتر پرۆفیسۆر فاروق عبدوڵا سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد رایگه‌یاند، خه‌می ئه‌نفال خه‌مێكی سارێژ نه‌بووه له هه‌مو ساتێك‌دا له ویژدان و رۆح و هه‌موو تاكێكی ئه‌م ناوچه‌یه ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه زانكۆی گه‌رمیانیش به‌رهه‌می ئه‌م تاوان و كاره‌ساته‌یه و قه‌رزاری كه‌س و كاری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوه‌كان و چونكه ئه‌م زانكۆیه به خوێنی ئه‌وان بنیادنراوه.
پاشان له‌لایه‌ن زانا فه‌قێ خوێندكاری ماسته‌ر سینمارێك له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی شاڵاوی ئه‌نفال پێشكه‌ش كرا و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمه‌كه‌وه، خه‌ڵاتی رێزلینان به‌خشرایه پێنج كه‌سایه‌تی كه رۆڵیان هه‌بووه له هه‌وڵدان بۆ به جینۆسایدناساندنی تاوانی ئه‌نفال چ له ئاستی ناوخۆ یان ده‌ره‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكیه‌كاندا له‌لایه‌ن گروپی خوێنكارانی زانكۆی گه‌رمیانه‌وه، شانۆگه‌ری "بمانگه‌رێنه‌وه" نمایشكرا و پارچه‌ی شعرێكيش به ناونیشانی "به‌رماڵه ونبووه‌كه" له‌لایه‌ن سارا مه‌جید خوێندكاری زانكۆكه‌پێشكه‌ش كرا ، هاوكات هه‌ر له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی مه‌راسیمه‌كه‌دا، پێشناگایه‌كی شێوه‌كاری تایبه‌ت به ئه‌نفال نمایشكرا له‌گه‌ڵ خستنه‌رووی ده‌یان سه‌رچاوه‌ی كتێب له‌پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به پرسی ئه‌نفال.
510 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|