وه‌فدێكی رێكخراوی "UN" سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
21 / 4 / 2015
به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێ‌و شوێنی پێویست بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له پارێزگای ئه‌نبار روویان له گه‌رمیان كرده‌وه ئه‌مڕۆ(21ی نیسان)وه‌فدێكی رێكخراوی" UN " له عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بووونی هه‌ردوو قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كفری و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو به‌رێوه‌چوو، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار و تێكچوونی باری ئه‌منی پارێزگاكه له چه‌ند رۆژی رابردودا ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره‌ی گه‌رمیان بوون.
رونیشكرده‌وه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌گه‌رمیاندا و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست له ئێستادا گوزه‌رانی ئه‌و خێزانه ئاوارانه له بارێكی خرپدایه، بۆیه پێویسته رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌زوترین كات له‌خه‌می ئاواره‌كاندا بن و پێویستیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، خاتوو دۆمینكا جێگری به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی "UN" بۆ كاروباری مرۆیی له عێراق، ده‌ست خۆشی له ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد كه سه‌ره‌رای قه‌یرانی دارایی خزمه‌تگوزاری پێویستی بۆ ئاواره‌كان دابینكردووه به تایبه‌تیش له كه‌رتی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تاییدا.
ووتیشی "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ین میكانزمێكی گونجاو بدۆزینه‌وه و یارمه‌تی مرۆیی پێویست بگه‌ینین به ئاواره‌كان".
263 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|