شاندێكی رێكخراوی ئۆكس فام سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
22 / 4 / 2015
به‌به‌مه‌ستی تاوتوێكردنی باردۆخی ئاواره‌كان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌مرۆ(22ی نیسان) وه‌فدێكی رێكخراوی"ئۆككس فام"ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد. له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فلیپ كیله‌ر به‌رپرسی رێكخراوی "ئۆكس فام" له عێراق مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی رونكرده‌وه و رایگه‌یاند "مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ تاوتوێكردنی و باردۆخی ژیانی ئاواره‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به تایبه‌تیش ئاواره‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو كه له پارێزگای ئه‌نباره‌وه روویان له ناوچه‌كه كردووه.
به‌رپرسی رێكخراوی "ئۆكس فام" سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد، كه له ماوه‌ی رابردودا توانیوێتی به هامه‌هه‌نگی رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری و خزمه‌تگوزاری پێویست بگه‌ینێته به ئاواره‌كان.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیای ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: رێكخراوی ئۆكس فام له ماوه‌ی رابردوودا خزمه‌تێكی باشی ئاواره‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردووه، جێگه‌ی ده‌ستیان دیار بووه.
ووتیشی: له چه‌ند رۆژی رابردوودا له پارێزگای ئه‌نباره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئاواره روویان له ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه داواكارین به‌پێی توانا و ئیمكاناتی رێكخره‌وه‌كه خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نن به‌و ئاوارانه. سه‌باره‌ت به بوونی هه‌مه‌هه‌نگی و هاوكاری نێوان رێكخراوه‌كان و ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ڵاح كوێخا ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان باشتر به‌رێوه‌چوونی بارودۆخی ژیانیان، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه ده‌رگای واڵایه ئاسانكاری بۆه هه‌ر رێكخراوێك بكات تاوه‌كو هاوكاری ئاواره‌كان بكات.
ووتیشی" پێویسته حكومه‌تی عێراق به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت هاوكاری كۆمه‌ك بگه‌ینێت به ئاواره‌كان چونكه له ئێستادا پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌روات".
319 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|