مێژووی كورد له زانكۆكانی روسیا ده‌خوێنرێت
26 / 4 / 2015
ئه‌مرۆ(26ی نیسان) شاندێكی كۆمپانیای گازپرۆم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، كتێبێكی تایبه‌ت به مێژووی گه‌لی كوردیان كه به چوار زمان چاپ كراوه پێشكه‌ش به ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد. له دیداره‌كه‌دا، له‌لایه‌ن نیكۆڵا رۆزایف به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی كتێبی "زمانی ئه‌فسانه" كه باس له مێژووی كورد ده‌كات و به چوار زمانی وه‌كو (كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، روسی) نوسراوه‌ته‌وه پێشكه‌ش به سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا.
سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه نیكۆڵا رۆزایف ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، له سه‌ده‌ی رابردوودا رۆژهه‌ڵاتناس پرۆفیسۆر روسیا، "فلادیمیر مینؤرسكی" وه‌كو گه‌ڕیده‌یه‌ك سه‌ردانی كوردستانی كرده‌وه به دیكۆمێنت مێژووی كوردی نوسیه‌وه‌ته‌وه لای خۆی هه‌ڵگرتووه، دواتر پێشكه‌شی زانكۆكانی روسیای كردووه ئه‌م ساڵیش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمی روسیاوه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه له كتێبێكدا سه‌رجه‌م دیكۆمینته‌كان به چوار زمان خراوه‌ته‌روو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌م كتێبه ئێستا له زانكۆكانی روسیا ده‌خوێنرێت وابریاره له ناوه‌راستی مانگی داهاتودا له پێشانگایه‌كدا له هه‌ولێر ئه‌م كتێبه نمایش بكرێت به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان . له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاس و پێزانی خۆی بۆ ئه‌و دیاریه به نرخه‌ی كۆمپانیای گازپرۆم ده‌ربری، ئه‌م هه‌نگاوی كۆمپانیای ناوبراوی به‌رزنرخاندن و هیواشی خواست زیاتر كار بكرێت بۆ ناساندنی مێژووی كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و زوڵم و تاوان و جێنۆسایدانه‌ی كه به درێژایی مێژوو ده‌ر هه‌ق به گه‌لی كورد كراوه.
464 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|