بروانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
13 / 6 / 2015
ئه‌مرۆ(13ی حوزه‌یران) له مه‌راسیمێكدا له‌لایه‌ن رێكخراوی ژیان بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و كۆمه‌لێك گه‌نجی خۆبه‌خشی گه‌رمیان، بروانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه كۆمه‌لێك كه‌سایه‌تی له بواری ئیداری و پزیشكی و یاریده‌ده‌ری پزیشك و به‌لێنده‌ر و مامۆستا و كاسب كه رۆلێان هه‌بووه له خزمه‌تكردنی كاری خێرخوازی و مرۆڤایه‌تی، له نێویشیاندا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بروانامه‌ی رێزلێنانی پێ به‌خشرا .
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه كه له هۆتێلی (له‌نده‌ن ئای) له‌شاری كه‌لار به‌رێوه‌چوو له‌لایه‌ن جه‌لال هۆرێنی به‌رپرسی رێكخراوی ژیان بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ بروانامه‌ی رێزلێنان ده‌به‌خشینه كۆمه‌لێك كه‌سایه‌تی له بواری ئیداری و پزیشكی و یاریده‌ده‌ری پزیشك و به‌لێنده‌ر و مامۆستا و كاسب، كه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هاوكارمان بوون له كاری خێرخوازی و مرۆڤایه‌تی به به‌رده‌وامی بۆ خزمه‌تی خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت.
پاشان له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له وته‌یه‌كیدا داوای له سه‌رجه‌م رێكخراوه خێرخوازیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد، كه به‌رده‌وامی بده‌ن به‌م كاره خۆبه‌خشانه بۆ خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژار له بواری ته‌ندروستی و هاوكاری مادی و دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبون و سه‌رجه‌م پێداویسته‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌موومانه‌وه ده‌ستی كۆمه‌ك و هاوكارییان بۆ درێژ بكه‌ین .
هاوكات هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا، پاڵپشتی و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی پیشاندا بۆ هه‌ر كارێكی خێرخوازی و مرۆڤایه‌تی كه خزمه‌ت به چینی كه‌م درامه‌ت و بێ سه‌رپه‌رشت بكات له سنوره‌كه.
له كۆتایشدا بروانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه 22 كه‌سایه‌تی كه له ماوه‌ی رابردوودا له بواره جیاوازه‌كاندا رۆڵی كارایان هه‌بووه له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری به چینی كه‌م درامه‌ت و هه‌ژار ، له نێویشیاندا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بروانامه‌ی رێزلێنانی پێ به‌خشرا.
443 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|