شاندێكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
24 / 6 / 2015
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان شاندێكی فراكسیۆنی سه‌وز سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد‌و له گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ردوو جێگری سه‌رپه‌رشتیار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان كۆبویه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، رێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و خزمه‌تكردنی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
ووتیشی: ئه‌وان وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌ن له پێناو خزمه‌تكردنی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا به‌رده‌وام سه‌ردان بكه‌ن و هه‌ر داواكارییه‌كیش هه‌بێت له‌پێناو بوژانه‌وه‌ی زیاتری گه‌رمیان بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای پێ دراوه و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی تێدا كراوه‌ته‌وه و پرۆژه‌كانیش هه‌ر له كاروباری هونه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرێت، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا سنوره‌كه له رووی بوژانه‌وه و ئاوه‌دانی زیاتر هه‌نگاوی باشی ناوه ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه‌ی گرنگ كه جیچگه‌ی ره‌زامه‌ندی دانیشتوانی سنوره‌كه بوون ئه‌نجامدراون.
راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی خولی رابردووش‌دا نوێنه‌رانی گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بووون و رۆڵیان هه‌بووه له‌و پێشكه‌وتنه‌ی له سنوره‌كه‌دا به‌دیهاتووه سوپاسی ئێوه‌ش ده‌كه‌ین بۆ درێژه‌دان به كاری ئه‌وان سه‌ردانه‌كه‌تان ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان تیشكخرایه سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كانی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له سنوره‌كه‌دا.
337 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|