سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی مه‌رزی په‌روێزخانی كرد
2 / 9 / 2015
ئه‌مڕۆ (2ی ئه‌یلول) به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه‌و گرفتێك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه كۆبویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و رایگه‌یاند: ئێستا مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان یه‌كێكه له مه‌رزه گرنگه‌كانی هه‌رێم و عێراق و رۆژانه له رێگه‌ی ئه‌م مه‌رزه‌وه زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌نجامده‌درێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ژماره‌یه‌ك زۆر له هاوڵاتیان بكه‌ونه كاره‌وه.
راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان گرنگی تایبه‌ت به مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌دات و هه‌میشه هاوكار ده‌بێت بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی كاری رۆژانه‌ی مه‌رزه.
ده‌رباره‌ی بوونی چه‌ند كێشه و گرفتێك كه جێگه‌ی نیگه‌رانی بازرگانه‌كانی مه‌رزه‌كه بوون، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیانی راسپارد ئه‌و كێشه و گرفتانه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كار ئاسانی ته‌واو بكرێت بۆ بازرگانانی سنوره‌كه تا بتوانن كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
هاوكات، عه‌لی تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ باشتر به‌ڕێكردنی كاری رۆژانه و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و گرفتێك بێته‌ئاراوه.
269 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|