كه‌لار: دیبه‌یتێك له نێوان به‌رپرسان و هاوڵاتیان ئه‌نجامدرا
3 / 9 / 2015
رۆژی (2ی ئه‌یلول) له دیبه‌یتێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی پرۆژه رێكخرابوو، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سنوره‌كه ئاماده‌ی بوون، له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چه‌ندین پرسیار و ره‌خنه و پێشنیار ئاراسته‌ی به‌رپرسان كرا.
له‌سه‌ره‌تای دیبه‌یته‌كه‌دا كه له هۆتێل (له‌نده‌ن ئای) له‌شاری كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، بێستوون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پرۆژه له ووته‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له پێناو باشتر كردنی ژیانی هاوڵاتیانی گه‌رمیان و ده‌ستنیشانكردنی گرفته‌كان و رێگاكانی چاره‌سه‌ر ئه‌م دیبه‌یته‌مان له نێوان هاوڵاتیان به‌رپرسان سازداوه.
ووتیشی: دیبه‌یتی نێوان به‌رپرسان و هاوڵاتیان ته‌نها له شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان نابێت و به‌ڵكو تاوه‌كو (15ی ئه‌یلول) به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆژه‌كه ده‌برێته قه‌زای كفری و ناحیه‌ی رزگاری و ناوچه‌كانی تری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌م دیبه‌یته به كارێكی گرنگ و پێویست ده‌زانێت ئه‌وه‌ش له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاری به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كان و ده‌شتخستنه سه‌ر كه‌موكورتیان دواتر كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
راشیگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سوپاسه‌وه له‌م جۆره چالاكییانه ئاماده ده‌بین و پێمان باشه له داهاتوودا به‌رده‌وام بێت و به‌لانی كه‌مه‌وه له‌ساڵێكدا چوار جار به‌شێوه‌ی وه‌رزی ئه‌نجام بدرێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش كاره‌كانی دیبه‌یته‌كه ده‌ستیپێكرد و ده‌رگای گفتوگۆ له نێوان به‌رپرسان و هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرایه‌وه و تێدا چه‌ندین پرسیار و ره‌خنه و پێشنیار خرانه‌ڕوو دواتر له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه‌وه وه‌ڵامی ره‌خنه و پرسیاره‌كان درایه‌وه.
295 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|