گه‌رمیان: یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی حاجیان به‌رێكه‌وتن
3 / 9 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (3ی ئه‌یلول)له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی كوردستان، له‌شاری كه‌لاره‌وه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی حاجیانی گه‌رمیان به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێكه‌وتن.
ئیدریس ژاڵه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ له‌سنوری گه‌رمیان شه‌ش قافڵه‌ی حاجیان كه ژماره‌یان ده‌كاته 249 هاوڵاتی سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن و تیمی مامۆستای ئاینی و ته‌ندروستی هاوه‌ڵیان ده‌بێت.
ووتیشی: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی حاجیانی گه‌رمیان بۆ سعودیه به‌ڕێكه‌وتن كه ژماره‌یان 135 كه‌سه و خۆی له سێ قافله ده‌بینێته‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌جبه‌ی دووه‌میش كه خۆی له سێ قافله ده‌بینێته‌وه‌و هاوڵاتیانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون.
199 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|