یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق رێزلێنانی به‌خشیه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
14 / 10 / 2015
ئه‌مڕۆ (14ی تشرینی یه‌كه‌م) شاندێكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و جێگری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌به‌رامبه‌ر ئاسانكاری بۆ كردنه‌وه‌ی خولێك بۆ ناوبژیوانانی پارێزگای دیاله له گه‌رمیان، خه‌ڵاتی رێزلێنانانی یه‌كێتیه‌كه‌یان به‌خشیه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه.
له‌تیف خه‌ڵه‌ف ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و به‌رپرسی لقی پارێزگای دیاله‌ی یه‌كێتیه‌كه رایگه‌یاند: خولی (گۆڕانكاری له یاسای نوێی تۆپیی پێی) له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوبژیوانانی پارێزگاكان ئه‌نجامده‌درێت و خولی ئه‌مجاره‌ش تایبه‌ت بووه به پارێزگای دیاله به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ئه‌منی پارێزگاكه و گرنگی و بایه‌خی ئیداره‌ی گه‌رمیان له رووی وه‌رزشه‌وه، خوله‌كه‌یان هێناوه‌ته شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌كه.
ووتیشی: خوله‌كه ئێستا ده‌ستی پێكردووه و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و 28 ناوبژیوانی پارێزگای دیاله و سنوری گه‌رمیان تێدا به‌شدارن.
دواتر، سه‌ڵاح مه‌جید جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپیی له هه‌رێمی كوردستانله دیداره‌كه، تیشكی خسته‌سه‌ر بواری وه‌رزش گه‌رمیان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له گه‌رمیاندا وره‌زش به‌گشتی و وه‌رزشی تۆپی پێ بایه‌خی باشی پێدراوه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی گه‌رمیان هه‌میشه پاڵپشتی وه‌رزشوانانی سنوره‌كه بوون.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی یه‌كێتی تۆپیی كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌لار هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌یان و راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی ته‌واو ده‌بێت بۆ دابینكردنی پێدوایستیه‌كان بۆ خوله‌كه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیه خولێكی گرنگی له‌و شێوه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی عێراق له شاری كه‌لار بكرێته‌وه.
راشیگه‌یاند: ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بایه‌خدان به وه‌رزش به‌گشتی و وه‌رزشی تۆپی پێ زیاتر ده‌بێت و دیاره ئیداره‌ی گه‌رمیانیش وه‌كو دك كردن به گرنگی وه‌رزش، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پرۆژه‌ی جۆراو جۆری وه‌رزشی و یاریگای گه‌وره و بچووك بایه‌خی به وه‌رزش و وه‌رزشكاران داوه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن شانده‌كه‌وه، رێزلێنانی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی عێراق به‌خشرایه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر، ئاسانكاریكردن بۆ كردنه‌وه‌ی خوله‌كه له شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان كه له‌ئێستادا له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی گه‌رمیان ئه‌نجامده‌درێت.
249 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|