به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
3 / 11 / 2015
ئه‌مڕۆ (3ی تشرینی دووه‌م) به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، تیشكخرایه‌سه‌ر كاره‌كانی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی2/گه‌رمیان له كه‌لار.
له‌و دیداره‌دا عه‌مید سالار عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی رابردوودا نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی2/گه‌رمیان له كه‌لار، به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانی راییكرده‌وه و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی نوسینگه‌كه بووه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
ووتیشی "له ئێستادا نوسینگه‌كه‌مان له كه‌لار پێویستی به كارمه‌ندی زیاتره و داواده‌كه‌ین ئیداره‌ی گه‌رمیان كار بكات بۆ دابینكردنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی پۆلیس ئه‌وه‌ش له پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری نوسینگه‌كه".
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرت له گه‌رمیان و ده‌ركردنی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان له گه‌رمیان، كارئاسانییه‌كی گه‌وره بۆ هاولاتیانی سنوره‌كه كراوه كه بۆ ده‌ركردنی پاسپۆرت نه‌چنه سلێمانی جێگه‌ی خۆشحاڵیه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی ووت "له ماوه‌ی رابردوودا ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری نوسینگه‌كه بوین بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی و سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا، له پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانیش ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی پۆلیس بۆ نوسینگه‌كه دابین ده‌كه‌ین".
243 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|