پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (9ی تشرینی دووه‌م) به‌هۆی رێژه‌ی زۆری باران بارینه‌وه له سنوری ناحیه‌ی مه‌یدان و هاوینه‌هه‌واری سه‌رته‌ك لافاو هه‌ستاو به‌هۆیه‌وه ماڵی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك رووخا‌و چه‌ند بارهه‌ڵگرێك په‌كیان كه‌وت و زیانیان پێگه‌یشت، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی رووداوه‌كانیش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له شویچنی رووداوه‌كان ئاماده‌بوو.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌ماڵ ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند:.خۆشبه‌ختانه به‌هۆی ئه‌و رێژه زۆره‌ی باران بارین زیانی گیانی نه‌كه‌وتۆته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه دوو ماڵ رووخاون و بارهه‌ڵگرێك و ئۆتۆمبیلێك له جۆری سایلۆ و ئوتۆمبیلێكی بچووك تێك‌شكاون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌ره‌ر و زیان به‌ر ره‌ز و باخی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دانیشتوانی گوندی سه‌رته‌ك كه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان ووتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له شوێنی رووداوه‌كان ئاماده‌بووه و تیمه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن و هێزه ئه‌منییه‌كانی سنوره له ئاماده‌باشیدابوون به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك توانرا رێگه‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی مه‌یدان و مه‌رزی پشته بكرێته‌وه.
هاوكات، چه‌ند دانیشتوویه‌كی گوندی سه‌رته‌ك ئاشكرایان كرد به‌هۆی بارانی به‌خوڕ تاوێری گه‌وره له شاخه‌كان هاتۆته‌خواره‌وه و هه‌ر ئه‌و تاوێرانه‌ش به‌ر ماڵه‌كان كه‌وتوون و رووخاون.