په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی ساڵی نوێی زاینی
31 / 12 / 2015
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینییه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه تێدا داوا له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات ناكۆكییه‌كان به‌لاوه بنێن و هه‌نگاو بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینییه‌وه
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زاینییه‌وه، به‌ناوی سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوری گه‌رمیانه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و ئازیز ده‌كه‌ین.
ئومێده‌وارین ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی بۆ وڵاته‌كه‌مان و ته‌واوی ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی روبه‌روی هه‌رێم بۆته‌وه كۆتایی پێبێت و ئه‌مساڵ ببێته ده‌ستپێكی بۆژانه‌وه و پێشكه‌وتنی زیاتر.
هیواده‌خوازین ساڵی نوێ ساڵێك بێت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و وه‌لا نانی كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییماندا هه‌نگاوی جدی بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و هه‌مووان كاربكه‌ن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
هه‌ر لێره‌شه‌وه سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ شه‌هیدان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان داده‌نوێنین و سڵاوی گه‌رم ده‌نێرین بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ و ئاواته‌خوازین له ساڵی نوێ‌دا پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعشدا تۆمار بكات و وڵاته‌كه‌مان به‌دور بێت له هه‌ڕشه‌ی تیرۆریستان.
دووباره پیرۆز بێت سه‌ری ساڵی نوێی زاینی
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 31/12/2015
358 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|