سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازی له فڕۆكه‌وانێكی هێزی ئاسمانی عێراق كرد
14 / 1 / 2016
رۆژی (13ی كانوونی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێشوازی له گه‌نجێكی دانێشتووی شارى كه‌لار كرد كه له‌هێزی ئاسمانی عێراق فرۆكه‌وانه .
له‌دیداریدا له‌گه‌ڵ ملازمی یه‌ك فه‌تحوڵا مه‌جید فڕۆكه‌وان له هێزی ئاسمانی عێراق، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: جێگه‌ی شانازییه گه‌نجێكی كورد و گه‌رمیانی توانیوێتی بگاته ئه‌و ئاسته و ببێته یه‌كێك له باشترین فڕۆكه‌وانه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق.
ووتیشی: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه پاڵپشت و هاوكاری گه‌نجان ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتن له كار و پیشه‌كانیان، له‌و پێناوه‌شدا له‌ماوه‌ی رابردوودا پشتیوانی خۆمان بۆ چه‌ندین گه‌نجی سنوره‌كه دوپاتكردۆته‌وه كه له كار‌و پیشه جیاوازه‌كاندا جێگه‌ی ده‌ستیان دیار بووه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، ملازمی یه‌ك فه‌تحوڵا مه‌جید سوپاسی خۆی بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خسته‌ڕوو كه وه‌كو یه‌كه‌م به‌رپرس پێشوازی لێكردووه، ووتیشی: پاڵشتی و هاندانی ئێوه بۆ من ده‌بێته هانده‌رێك تا بتوانم له داهاتوودا به به‌شێوه‌یه‌كی باشتر هه‌وڵ بده‌م بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانمدا.
ملازمی یه‌ك فه‌تحوڵا مه‌جید محه‌مه‌د، ساڵی 1990 له دایكبووه و دانیشتووی شاری كه‌لاره، ده‌رچووی خولی شه‌شه‌می فڕۆكه‌وانی عێراقه به پله‌ی یه‌كه‌م، رێزلێنانی تایبه‌تی وه‌زیری به‌رگری عێراقی پێدراوه وه‌كو یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه لێهاتووه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق.
610 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|