سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی له یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات
7 / 2 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (7ی شوبات) به‌بۆنه‌ی یادی 22 ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌یانه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 4ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی له شاری كه‌لار كرد و له دیداریدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كه، تیشك خرایه سه‌ر رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و حزبه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی یادی 22 ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه‌وه پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین.
ووتیشی: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌كو پارتێكی سیاسی هه‌میشه هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا، دیاره له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ئه‌م حزبه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ئیداره بووه و به ره‌خنه‌ی بونیادنه‌رانه هه‌میشه كاره‌كانی حكومه‌تی له‌سنوره‌كه باشتر كردووه بۆ خزمه‌تی هاولاتیان، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌رسه‌لان ساڵح به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كگرتووی ئیسلامی سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كه‌ی كرد بۆ سه‌ردانه‌كیان و رایگه‌یاند: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگاكانی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشی هه‌بووه له سنوری گه‌رمیانیش له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هه‌بووه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌مه‌ودواش ئه‌و هه‌ماهنگییه پته‌وتر بكه‌ین.
359 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|