سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كێشه‌ی ئاوی سنوره‌كه ده‌كۆڵێته‌وه
11 / 4 / 2016
ئه‌مڕۆ (11ی نیسان) به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌موكورتییه‌كانی بواری ئاو، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لار، به ئاماده‌بوونی قایقمقامی قه‌زای كه‌لار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ئاو له سنوره‌كه كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمیان و هاوین پێوسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و فه‌رمانگه‌كانی ئاو هه‌موو هه‌وڵێك به‌گه‌ڕ بخه‌ن تا بتوانن به‌ڕێژه‌ی پێویست ئاو بده‌ن به هاوڵاتیان و رێگری بكرێت له سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی كه‌م ئاوی.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: ئیداره‌كه‌مان ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌موكورتییه‌كانی بواری ئاو له سنوره‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ و داواكارییه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان ئارسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌بسه‌تی جێبه‌جێكردنیان.
دواتر، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بوان كێشه و كه‌موكورتییه‌كانی بواری ئاویان له سنوره‌كه خسته‌ڕوو ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، راپۆرتی خۆیان له‌وباره‌وه ئاماده ده‌كه‌ن و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ده‌كه‌ن.
392 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|