زانكۆی گه‌رمیان رێزلێنان ده‌به‌خشێته سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
24 / 5 / 2016
ئه‌مڕۆ (24ی ئایار) به‌هۆی هاوكاریكردنیان بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی زانستی تایبه‌ت به زمان، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی گه‌رمیان، له رێوره‌سمێكدا رێزلێنانی تایبه‌ت ده‌به‌خشێته سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكات رێكخراوی ژیان له‌به‌رامبه‌ر گرنگیدان به كاری خێرخوازی رێزلێنانی به‌خشیه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له‌و رێوره‌سمه‌دا، د. عه‌زه‌دین جمعه راگری كۆلێژی په‌روه‌رده له زانكۆی گه‌رمیان رایگیه‌اند: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ كار و پرۆژه و چالاكییه‌كانمان ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكارێكی باشی زانكۆكه‌مان بووه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه.
ووتیشی: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی كۆلێژه‌كه‌مان كه تایبه‌ت بوو به زمانی كوردی، ئیداره‌ی گه‌رمیان به گشتی و خودی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه هاوكارییه‌كی باشی كردین بۆیه به پێویستمان زانی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییانه ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی رێزلێنان ببه‌خشین به سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
دواتر، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له پێناو گرنگیدان به زانست و بواری ئه‌كادیمی هه‌میشه ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هاوكاریكردنی زانكۆی گه‌رمیان.
360 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|