سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك به‌سه‌رده‌كاته‌وه
22 / 6 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (22ی حوزه‌یران) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی، سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌تی گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی كرد، كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وتكردن و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان رۆژانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان راییده‌كه‌ن، ئاماده‌یشی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.
دواتر شێخ بابا عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ده‌رامه‌تی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه كه په‌یوه‌ندی به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه هه‌یه، لۆدێكی زۆریان له‌سه‌ره و پێویستیان به فه‌رمانبه‌ری زیاتر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌له‌فی كاره‌كانیان پێویستیان به هۆڵێك هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستبه‌جێ هۆڵێكی بۆ به‌ڕێوه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دابین كرد و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان به كێشه‌ی كه‌می فه‌رمانبه‌ریشه‌وه بكاته راپۆرتێك، ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات.
دواتر، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانوبه‌ری گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه و سوپاسی كردن كه سه‌ره‌ڕای قه‌یران كاره‌كانیان به‌باشی ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنیان.
578 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|