ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیانی گه‌رمیان ده‌رده‌كرێت ‌

22 / 7 / 2016

ئه‌مرۆ (22ی ته‌مموز)به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ركردنی كارتی نیتشمانی بۆ هاولاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ى عیراق و به‌ڕێوه‌به‌ری كاتی نیشتمانی عێراق و وه‌فدێكی باڵای ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی عێراق، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردو له‌ دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌، بڕیاردرا له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ بكرێت.

له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لیوا مه‌هدى نه‌عمه‌ىوائیلى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ى عیراق رایگه‌یاند: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستنی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانمان كردووه‌ و هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ پرۆسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی و به‌بێ كه‌موكورتی له‌م سنوره‌ ئه‌نجامبدرێت.

 ووتیشی:  كارتی نیشتمانی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگه‌ و بۆ معاملات و كاروباری رۆژانه‌ دەبیتە جیگرەوەى رەگەزنامەو  ناسنامەى بارى شارستانى جێگه‌ی بۆيه‌ ده‌ركردنی ئه‌م كارته‌ خزمه‌تێكی باش به‌ هاوڵاتیان ده‌كات.

لای خۆیشیه‌وه‌ عه‌مید محمد بەریوبەرى رەگەزنامەو بارى شارستانى سلیمانى دوو/گەرمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هاوشیوەى پاریزگاکانى هەولیر و سلیمانى و دهۆک، له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا کارتى نیشتمانى ته‌نها لە ناوەندى پاریزگاکان دەگریتەوە، بەم پییەش لە ئیستادا ئەو هاولاتیانەى کە نفوسیان دەکەویتە ناوەندى قەزاى کەلارەوە دەتوانن  کارتى نیشتمانى دەربکەن و وا بریاریشە لە ناوەراستى هەفتەى داهاتووە ده‌ركردنی کارتى نیشتمانى لە فەرمانگەى بارى شارستانى کەلار ده‌ستپێبكات.
 
 له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌م شانده‌ی حكومه‌تی عێراقی به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ بۆ هاوڵاتیانی گه‌رمیان سه‌ردانیان كردووه‌،  كاركردن و معاملات به‌م كارته‌  له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌ بری به‌ڵگه‌ نامه‌كانی تر بیرۆكه‌یه‌كی باشه‌ و خزمه‌تێكی باش به‌ هاوڵاتیان ده‌كات.

 ووتیشی: ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ین و هاوكارێكی باش ده‌بین بۆ راییكردنی معاملاتى هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ تا بتوانن ئه‌م كارته‌ ده‌ربكه‌ن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ وردی تیشكخرایه‌ سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی و پاش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ تاوتوێكرا بڕیاردرا له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ ده‌ستبكرێت به‌ ده‌ركردنی ئه‌و كارته‌ بۆ هاوڵاتیان.
‌ 1210 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure