به‌شێك له مامۆستایان یاداشتێك ده‌ده‌نه ئیداره‌ی گه‌رمیان
1 / 8 / 2016
ئه‌مڕۆ (1ی ئاب) ده‌سته‌یه‌ك له‌مامۆستایانی سنوری گه‌رمیان به‌ناوی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی له‌گه‌رمیان، یاداشتیكیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و تیایدا به‌سێ خاڵ داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕو, جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش به‌ڵێنی پێدان یاداشته‌كه‌یان به‌زووترین كات ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی له‌گه‌رمیان هوشداری ده‌ده‌نه حكومه‌ت له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان ئه‌وه هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت راشیده‌گه‌یه‌نن كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خویندنگاكان له‌وه‌رزی نوی خویندن په‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له‌پێداچونه‌وه به‌سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه و پێدانی موچه له‌كاتی خۆی و پێدانی زه‌وی یان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون.
لای خۆیشیه‌وه یونس ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێیڕاگه‌یاندن، كه پشتیوانی داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ن.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری ئاشكراشیكرد، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلیمانی كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و بریار دراوه به‌جدی كار بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جی بونی مامۆستایان له گه‌رمیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری ئه‌وه‌ی تا ئیستا ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌چوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی ساڵێكه ده‌سته‌ی باڵای وه‌به‌رهێنان كۆنه‌بۆته‌وه.
538 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|