نوێنه‌ری كونسوڵگه‌ری ئێران له سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
17 / 8 / 2016
ئه‌مڕۆ (17ی ئاب) نوێنه‌ری كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه تیشكخرایه‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پرسی ئاسانكاری هاتوچۆ بۆ گه‌شتیاران له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان و كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كونسوڵگه‌ری له گه‌رمیان.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاغای جه‌مشیدی نوێنه‌ری كونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و په‌ره‌پێدانی كاره بازرگانییه‌كان و هاتوچۆی گه‌شتیاران له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
ووتیشی سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین له ماوه‌ی رابردوودا هاوكارێكی باش بووه بۆ راییكردنی كاره‌كانی مه‌رزه‌كه و چاسه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له مه‌رزی په‌روێزخان دروست بوون.
نوێنه‌ره‌كه‌ی كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی راشیگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری زیاتر بۆ هاولاتیانی سنوری گه‌رمیان كونسوڵگه‌رییه‌كه‌یان هه‌وڵده‌دات نوێنه‌رایه‌تی خۆی له گه‌رمیان بكاته‌وه.
لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه كارمان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، چه‌ندین جار سه‌ردانی پارێزگای كرماشانمان كردووه و به‌رپرسانی ئه‌وانیش سه‌ردانی ئێمه‌یان كردووه، ئه‌و په‌یوه‌نییانه‌ش به‌رهه‌می باشی هه‌بووه له چاره‌سه‌كردنی كێشه و گرفته‌كان له بواری بازرگانی و بواره‌كانی تر.
ووتیشی: داواكارین كۆماری ئیسلامی ئێران كارئاسانی بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌رێم بكات كه له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، شانده‌كه‌ی كونسوگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئاسانكاری ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێداویستییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش له مه‌رزی په‌روێزخان جێگیر ده‌كه‌ن.
546 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|