وه‌زیری خوێندنی باڵا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
21 / 8 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (21ی ئاب) وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند: زانكۆی گه‌رمیان ئه‌گه‌رچی زانكۆیه‌كی تازه‌یه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌رووی زانستییه‌وه زۆر گه‌شه‌ی كردووه و ئێمه‌ش له وه‌زاره‌ت هه‌میشه پاڵپشت بووین بۆ پێشكه‌وتنی ئه‌م زانكۆیه.
ووتیشی: سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان هاوكارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێڕاگه‌یاندین كه ئه‌م ئیداره‌یه هه‌میشه هاوكاری زانكۆی گه‌رمیان بووه گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفت و كه‌موكورییه‌كانی.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خسته‌سه‌ر رۆڵی زانكۆی گه‌رمیان له سنوره‌كه‌دا و ووتیشی: زانكۆ له گه‌رمیاندا رۆ‌وڵێكی باشی بینیوه له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی زانكۆكه و پێگه‌یاندنی كادیری ئه‌كادیمی بۆ گه‌رمیان و ده‌زگایه‌كی گرنگیش بووه بۆ كرانه‌وه‌ی زیاتری ناوچه‌كه به ڕووی ده‌ره‌وه.
راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه، هه‌میشه هاوكاری زانكۆی گه‌رمیان بوون بۆ پێشخستنی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و گرفتێك هاتبێته پێش.
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵای كرد بۆ فراوانكردنی زانكۆی گه‌رمیان به كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كۆلێژ و به‌شی گرنگ، داواشیكرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی فراوانبوون و گه‌شه‌كردنی ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌به‌ر چاوبگرێت و هه‌وڵبدات، كار ئاسانی بكات هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم زانكۆی ئه‌هلی له گه‌رمیان بكرێته‌وه.
495 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|