گه‌وره به‌رپرسێكی گاز پرۆم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
4 / 9 / 2016
ئه‌مڕۆ (4ی ئه‌یلول) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گازپرۆم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، باس له كاره‌كانی گازپرۆم له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سێرگه‌ی پترۆڤ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاند: كۆمپانیای گاز پرۆم ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات و لێكتێگه‌یشتنێكی باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و توانیویانه به هاوكاری لایه‌نی په‌یوه‌نیدار كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
ووتیشی: له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆمپانیای گازپرۆم تا ئێستا كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باش ئه‌نجامداوه و جێگه‌ی سوپاسه ئیداره‌ی گه‌رمیان ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاسایش و ئه‌منیه‌تی كۆمپانیاكه و كارمه‌نده‌كانی پاراستووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه هاوكار بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و كه‌موكورتییه‌ك هتبێته پێش.
راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی كێشه‌ی دارایی كۆمپانیاكه‌یان كارمه‌ندی كه‌م كردۆته‌وه به‌ڵام له ئێستادا پلانیان هه‌یه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كاره‌كانیان فراوان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ فراوانكردنی كاره‌كانیانیشدا ئه‌ندین كارمه‌ند له خه‌ڵكی ناوچه‌كه داده‌مه‌زرێنن.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی رۆژی نه‌وت له رووسیا پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م ئومێده‌وارم ئه‌م رۆژه ببێته هۆكارێك نه‌وت ببێته خۆشبه‌ختی بۆ خه‌ڵك و ئه‌و كێشه و ناكۆكییانه‌ی به‌هۆی نه‌وت و ووزه‌وه له ناوچه‌كه دروست بن چاره‌سه‌ربكرێن.
ووتیشی: له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیومانه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپرۆم په‌یوه‌ندییه‌كی باش بونیاد بنێین و هه‌ر كێشه و گرفتێك هاتبێته رێگه‌ی كۆمپانیاكه له كاتی كاركردنی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان چاره‌سه‌ری بكه‌ین. هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به پلانی دورخستنه‌وه‌ی كارمه‌ند له گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كارمه‌ند ده‌ربكرێت له كاره‌كه‌ی چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه مافی خۆیه‌تی له به‌رامبه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت سودمه‌ند ببن.
628 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|