شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
25 / 9 / 2016
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ هاتنی ئاواره‌ی له ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری موسڵ، شاندێكی (un) سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له چۆنیه‌تی پێشوازیكردن له ئاواره‌ی نوێ كرا نیشته‌ێكردنیان له كه‌مپه‌كانی سنوره‌كه.
له‌وباره‌وه بێستوون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی له ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (ولیام سترانجیۆ) به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له بارودۆخی ئه‌منی حه‌ویجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ هاتنی خێزانی ئاواره بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به تایبه‌تی كرا.
ووتیشی: شانده‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایكرد، له كاتی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكدا سنوره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رووی خێزانی ئاواره‌دا بكرێنه‌وه و لای خۆشیه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵێنیدا له‌سنوری توانای ئیداره‌كه و كه‌مپه‌كانیدا جێگه‌ی خێزانی ئاواره بكرێته‌وه.
بێستون ژاڵه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ و حه‌ویجه نزیكه‌ی 1000 خێزانی ئاواره روو له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بكات.
750 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|