گه‌رمیان: له‌ماوه‌ی سێ مانگدا ده‌یان فرۆشیار سزا دراون
5 / 10 / 2016
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا به‌هۆی گرانی نرخ و بونی خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو له فرۆشگاكانیان، له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌یان فرۆشیار غه‌رامه كراون.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له ماوه‌ی مانگه‌كانی (تهمموز، ئاب، ئه‌یلول) له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، لیژنه‌كانیان پشكنینی بۆ 510 شوێنكار كردووه و به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه 48 فرۆشیار غه‌رامه كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان ووتیشی "سه‌رپێچییه‌كان به‌م شێوه‌یه بووه، هه‌شت فرۆشیار بابه‌ندنه‌بوون به هه‌ڵواسینی نرخ و پێنج فرۆشیار به‌هۆی گرانی نرخ و 12 فرۆشیار به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان و 23 فرۆشیاری تر به‌هۆی سه‌رپێچی جۆراو جۆر سزا دراون".
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئه‌نجامی پشكنینی لیژنه‌كانیان ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 633 ته‌ن خۆراكی خراپ و ماوه بهرسهرچوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌درێژایی ئه‌و سێ مانگه 66 فرۆشیار بڕی یه‌ك تۆن و 170 كیلۆ گرام خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوویان ڕاده‌ستی لیژنه‌كانیان كردوه.
راشیگه‌یاند: كۆی گشتی خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌ر چوو ده‌گاته یه‌ك تۆن و 833 كیلۆ گرام و به لیژنه‌ی تایبه‌ت ته‌له‌ف كرا.
439 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|