روونكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی هاورده‌كردنی ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری سوته‌مه‌نی له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه
16 / 10 / 2016
سه‌باره‌ت به رێگری له هاورده‌كردنی ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری سوته‌مه‌نی له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئیداره‌ی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت " ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه راگرتنی ئه‌و تانكه‌رانه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و ڕێوشوێنه یاساییانه‌وه هه‌بووه كه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نیدا ده‌گیرێته به‌ر".
له‌به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "بریكاری ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی هاورده‌كردووه پێش ته‌واوكردنی ڕێكاره‌یاساییه‌كان سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی هێناوه‌ته مه‌رزه‌كه و ئێمه ته‌نیا بۆ خاتری پێداویستی سنووره‌كه به سوته‌مه‌نی، ڕێگریمان له‌و سه‌ركێشیه‌ی نه‌كردووه تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی خه‌ریكی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی بووه".
دەقى روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی هاورده‌كردنی ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری سوته‌مه‌نی له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سه‌ر پرسی هاورده‌كردنی ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری سوته‌مه‌نی له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه لێره‌و له‌وێ لێكدانه‌وه‌ی ناڕه‌وا بۆ ئه‌و پرسه كرا، كه گوایه به‌رپرسانی سنوره‌كه به‌مه‌به‌ست رێگرییان له هاورده‌كردنی ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نییه كردووه، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه راگرتنی ئه‌و تانكه‌رانه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و ڕێوشوێنه یاساییانه‌وه هه‌بووه كه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نیدا ده‌گیرێته به‌ر، هه‌روه‌ها بریكاری ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی هاورده‌كردووه پێش ته‌واوكردنی ڕێكاره‌یاساییه‌كان سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی هێناوه‌ته مه‌رزه‌كه و ئێمه ته‌نیا بۆ خاتری پێداویستی سنووره‌كه به سوته‌مه‌نی، ڕێگریمان له‌و سه‌ركێشیه‌ی نه‌كردووه تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی خه‌ریكی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی بووه، هیواداریشین ئه‌م بازرگانه ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوایه‌كی نایاسایی لێ كردووه بایی ئه‌وه ئازایه‌تی هه‌بێ ئاگادارمان بكاته‌وه تا توندترین سزای ئیداری ئه‌و لایه‌نه بده‌ین، ڕای گشتیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رچی له‌مباره‌یه‌وه وتراوه هه‌مووی هه‌ڵبه‌سترا و چه‌واشه‌كارییه.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 16/10/2016
481 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|