شاندێكی گازپرۆم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
27 / 11 / 2016
ئه‌مڕۆ (27ی تشرینی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانیان و خستنه‌ڕوی پلانی نوێی كاركردنیان شاندێكی كۆمپانیای گازپرۆم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نتۆن به‌رپرسی كاره‌كانی كۆمپانیای گازپرۆم له هه‌رێم و سه‌رۆكی شانده‌كه رایگه‌یاند: ئێمه سه‌ره‌تا سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه هه‌میشه هاوكارمان بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌م كاره‌كانمان، هه‌روه‌ها هاتوین تا له نزیكه‌وه پلانی كاركردنمان بۆ ساڵای تازه له گه‌رمیان بخه‌ینه‌ڕوو كه خۆی ده‌بینێته‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی كۆمپانیاكه‌مان.
ووتیشی: ئێمه له هه‌ر شوێنێك كار بكه‌ین هه‌وڵ ده‌ده‌ین خزمه‌تی ئه‌و شوێنه بكه‌ین بۆیه له‌ئێستادا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار و كۆمه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ین به مناڵی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕی داعش شه‌هید بوون هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ پرۆژه‌ی خێرخوازی له سنوره‌كه ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به پێویستمان زانیوه ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگادار بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپرۆم هه‌ر به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو له نێوانماندا هه‌بووه، هه‌ر كاتێك كێشه و گرفتێكی هه‌بوبێت كۆمپانیاكه ئێمه وه‌ك لایه‌نی ئیداری له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان چاره‌سه‌رمانكردوون.
هاوكات، به‌رپرسی كاره‌كانی كۆمپانیای گازپرۆم له هه‌رێم راشیگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی پلانه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی ئه‌و ژماره كرێكاره‌ی حه‌سیره كه بێ كارن و مانگانه موچه وه‌رده‌گرن موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی "له هه‌ر شوێنێك نه‌وت ده‌ربهێنرێت ئه‌و ناوچه‌یه له رووی ژینگه‌وه زیانی پێ ده‌گات بۆیه پێویسته كۆمپانیاكه وه‌ك قه‌ره‌بوو خزمه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه بكات ئێستا ئه‌و كرێكارانه‌ش خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن ده‌كرێ كاریان بۆ بدۆزنه‌وه نه‌ك موچه‌یان ببڕدرێت به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌یه كه وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی سه‌ختی دارایی بۆته‌وه".
544 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|