جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
8 / 12 / 2016
رۆژی (7ی تشرینی دووه‌م) جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئاغای سه‌فایی بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك دۆستێكی له مێژینه له گه‌لی كورد ده‌ڕوانێت ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی پیشاندا تا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی.
ووتیشی: ئیداره‌ی گه‌رمیان سنورێكی به‌رفراوانی هه‌یه و خاوه‌نی روبه‌رێكی باشی زه‌وی كشتوكاڵی و سه‌رچاوه‌ی ئاوییه و هاوسنوره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیه ئێمه ئاماده‌ین هاوكار بین تا گه‌شه به كه‌رتی كشتوكاڵی بده‌ین له‌م سنوره.
بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران راشیگه‌یاند: سه‌رمایه‌داری ئێرانی و كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كان ئاماده‌ن له سنوری گه‌رمیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی، پرۆژه‌ی كشتوكاڵی له بواره‌كانی ووشككردنه‌وه‌ی گه‌نمه‌شامی، به‌رهه‌مهێنانی خوری، به‌رهه‌مهێنانی رۆنی گڵۆبه‌ڕۆژه، چه‌ندین به‌رهه‌می تر پرۆژه ئه‌نجام بده‌ن.
دواتر، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانه‌كه‌ی به جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێرانی به گرنگ وه‌سفكرد و تیشكی خسته‌سه‌ر، په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كرماشان.
ووتیشی: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به گرنگییه‌وه له ئه‌زمونی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌روانین و ئومێده‌وارین بتوانین به سه‌ردانی یه‌كتر و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان لێره كار له‌سه‌ر بره‌ودان به كه‌رتی كشتوكاڵی بكه‌ین.
هاوكات، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له مه‌ترسییه‌كانی گرتنه‌وه‌ی ئاوی سیروان كرد كه له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه روباری سیروان له دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ری پێ بگیرێت و ووشك بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئاغا سه‌فایی جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر له رێگه‌ی سه‌ركونسوڵی ئێران له سلێمانی روونی كردۆته‌وه، ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌نداوی له‌سه‌ر روباره‌كه دروست كردووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ی نییه كه رووباری سیروان ووشك بكات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه پلانیان هه‌یه له شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشه‌نگایه‌كی كشتوكاڵی بكرێته‌وه بۆ نمایشكردنی به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا یكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار بێت و پێدوایستییه‌كان دابین بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ووتی "ئێمه ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشه‌نگایه و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین".
455 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|