وه‌زیری شه‌هیدان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
12 / 2 / 2017
ئه‌مڕۆ (۱۲‌ی شوبات) وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی ۲۹ ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوویه‌وه و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ مه‌راسیمه‌كه پێكهینرا. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال ئاماده‌بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و شاندی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و بڕیاردان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی ئه‌نفال و گوێگرتن له سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بۆ یاده‌كه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی بودجه‌ی تایبه‌ت به یاد و بۆنه نیشتمانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، پێویسته به هه‌موومانه‌وه كاربكه‌ین تا به باشترین شێوه یادی تاوانی ئه‌نفال بكه‌ینه‌وه به‌جۆرێك له ئاست گه‌وره‌یی تاوانه‌كه بێت.
راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه و فه‌رمانگه‌كان و زانكۆ و په‌یمانگا و خوێندنگا و قوتابخانه‌كان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال به‌شێوه‌یه‌كی شایسته.
دواتر، مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكی خسته‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی جینۆسایده‌كانی گه‌لی كورد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وان پلانی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی مه‌راسیمه سه‌ره‌كییه‌كانی جینۆساید و له‌و چوارچێوه‌ی پلانه‌كانیاندا، ئه‌مساڵ مه‌رسایمی سه‌ره‌كی یادی تاوانی ئه‌نفال له گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ووتیشی: قه‌یرانی دارایی رێگر نابێت له ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال و هه‌موو هه‌وڵێك به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین تا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه مه‌راسیمه‌كه ئه‌نجامبده‌ین.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به‌وردی تیشكخرایه‌سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی مه‌رسیمه‌كه و سه‌رنج و پێشنیاری تایبه‌ت خرایه‌ڕوو، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیاردرا مه‌راسیمی سه‌ره‌كی یادی تاوانی ئه‌نفال له مه‌زاری ئه‌نفالكراوان له گوندی دێبنه ئه‌نجام بدرێت و لیژنه‌ی تایبه‌ت به مه‌راسیمه‌كه‌ش پێكهێنرا.
497 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|