سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
20 / 4 / 2017
ئه‌مڕۆ (20ی نیسان) به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر كاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سنوری گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه جیهانییه‌كان كۆبووه‌یه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه هه‌ر یه‌كه له قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و كامپی ئاواره‌كان له‌سنوری گه‌رمیان و كاری رێكخراوه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان، دواتر چه‌ند داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كان كرد، له‌وانه‌ش "دامه‌زراندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له رێكخراوه‌كان، ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له گه‌رمیان، هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كان نیشته‌جێن، گرنگیدان به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه له وه‌رگرتنی وه‌رگێڕ، دابه‌شكردنی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل له‌كاتی خۆیدا".
ووتیشی: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له پێناو خزمه‌تكردنی خێزانه ئاواره‌كان وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی رێكخراوه خێرخوازییه‌كان ده‌بێن و ئاماده‌ین له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ین. دواتر، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان، تیشكی خسته‌سه‌ر كاره‌كانیان له سنوری گه‌رمیاندا، سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و بۆ هاوكاری هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پاش دیراسه‌كردنی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ن.
434 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|