بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون ژماره‌یه‌ك مامۆستا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد
7 / 5 / 2017
ئه‌مرۆِ (7ی ئایار) به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌لار ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمینیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌كه باسیان له پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی تایبه‌ت به مامۆستایان كرد و داوایانكرد پرۆژه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و ژماره مامۆستایه كه به‌شێكیان پێشتر له نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی بوون ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه مامۆستایانی سنوره‌كه پێویستان به‌وه‌یه هه‌رچی زووه پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان له كه‌لار بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌جۆرێك به قیستی درێژخایه‌ن و به نرحێكی گونجاو بدرێت به مامۆستایان.
داواشیانكرد، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان، زیاتر هه‌وڵه‌كانی چڕٍبكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی بونه‌ته رێگر له به‌رده‌م چوونه بواری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نێشته‌جێبوونی مامۆستایان له شاری كه‌لار.
لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی كرده‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان پرسی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی خستۆته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی و هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه بووه زۆرترین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له سنوره‌كه جێبه‌جێبكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین نوسراوی ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه.
ووتیشی "له دوا سه‌ردانی به‌ڕێز كاك قوباد جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گه‌رمیان چه‌ندین داواكاریمان خستۆته به‌رده‌ستی، یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانمان ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بووه بۆ سنوره‌كه به‌مه‌بستی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، له ناو هه‌موو داواكارییه‌كانیش زیاتر جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه كردۆته‌وه".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند "بڕیاره سبه‌ینێ سه‌ردانی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌م و له دیداریدا جارێكی‌تر داوا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و پرۆژانه‌ی مۆڵه‌تیان هه‌یه رێكاره‌كانیان ته‌واوبكرێن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه‌كان هه‌رچی زووه بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
419 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|