سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
24 / 5 / 2017
ئه‌مڕۆ (24ی ئایار) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مافی مرۆڤ به‌یاوه‌ری شاندێك له ده‌سته‌كه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له ره‌وشی مافی مرۆڤ و كار ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سنوره‌كه كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی گرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ڕۆ به‌مه‌بستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی مافی مرۆڤ و كار‌و ئه‌ركه‌كانی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان سه‌ردانی گه‌رمیانمان كردووه و پێمانخۆش بوو له‌م سه‌ردانه‌مان ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌ركه‌ینه‌وه ئه‌مه‌ش له پێناو هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ به‌ڕێوه‌چووونی كاره‌كان.
ووتیشی: په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كار‌و چالاكییه‌كانمان له سنوره‌كه گرنگه و ئێمه به‌رنامه و پلانی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشێلكاری مافی مرۆڤ داواش ده‌كه‌ین ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكارمانه‌بێت بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانمان. له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكاری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیان بووین بۆ كار و چالاكییه‌كانیان ئێستاش ده‌سته‌كه‌تان هه‌ر به‌رنامه و پلانێكی هه‌بێت هاوكارده‌بین ئه‌مه‌ش له‌پێناو خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگه.
ووتیشی: ستافی نوسینگه‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا كاری باشی كردووه و جوڵه‌ی باشی هه‌بووه به‌بێ له به‌رچاوگرتنی هه‌ر پێوه‌رێك كاریان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ كردووه ئێمه‌ش پشتیوانیان بوین ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
دواتر، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه‌سه‌ر ژیانی ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران له گه‌رمیان و هه‌وڵه‌كان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌روه‌ها باس له پرسی چه‌ك هه‌ڵگرتن و خۆكوشتن له سنوره‌كه كرا جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه، كه هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام هه‌بێت بۆ كاركردن له‌و كه‌یسانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ش به پرۆگرامی هۆشیار و به كۆڕ و سیمینار و په‌نابردن بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
384 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|