ئیداره‌ی گه‌رمیان كاربۆ ئه‌وه ده‌كات به‌زوترین كات پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون جێبه‌جێبكرێن
6 / 6 / 2017
ئه‌مڕۆ (6ی حوزه‌یران) به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ پرۆژه‌یه‌ی نیشته‌جێبوون كه له كه‌لار جێبه‌جێده‌كرێن، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند " له مانگی رابردوودا به‌جوهدی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمه‌وه ره‌زه‌مه‌ندی درا به ئه‌نجامدانی سێ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌لار، لێره‌وه پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بدرێت له پێناو خزمه‌تكردن به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان به‌گشتی، هه‌رچی زووه پرۆژه‌كان بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
هاوكات له‌پێناو ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كان به زووترین كات بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیانی راسپارد له‌مڕۆوه كاری جدی ده‌ستپێبكات بكات بۆ ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كانی پرۆژه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و رێكارانه‌ی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر، دواتر وه‌به‌رهێنه‌كان بانگهێشت بكرێن بۆ ده‌ستكردن به‌كار كردن له پرۆژه‌كان.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیشیكرده‌وه، دوای ته‌واو بوونی رێكاره‌كان و چونه بوار جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیش ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه كه نوێنه‌ری خودی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران تیایدا به‌شدار ده‌بن، به ووردی چاودێری پرۆژه‌كان ده‌كه‌ن له رووی كوالێتی و نرخه‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سودمه‌ندبوانى پرۆژەکان هاوکارى و هەماهەنگى تەواویان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى وەبەرهێنانى گەرمیان هەبێت و له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كارئاسانی بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و مامه‌ڵه‌كانیان رایبكه‌ن.
577 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|