نوێنه‌ری پارتی سۆسیال دیموكراتی فینله‌ندا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
11 / 6 / 2017
ئه‌مڕۆ (11/6/2017) نوێنه‌ری پارتی سۆسیال دیموكراتی فینله‌ندا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د نه‌زه‌ری ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكراتی فینله‌ندا و نوێنه‌ری پاره‌ته بۆ سه‌ردانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به یاوه‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا هاتۆته هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ووڵاتی فینله‌ندا و كردنه‌ووه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و وه‌كو نوێنه‌ری پارتی سۆسیال دیموكراتی فینله‌ندا، پێی باش بووه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكات وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان و چه‌قی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد، راشیگه‌یاند: ئێمه پێمان باشه ئیداره‌ی گه‌رمیان سود له ئه‌زمونی ئیداریی و شاره‌وانیه‌كانی ووڵاتی فینله‌ندا وه‌ربگرێت به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه گه‌شه‌كردنی شاره‌كانی.
هاوكات، ئه‌وه‌شی، خسته‌ڕوو، له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا وه‌ك كوردێكی دیبلۆماتكار له ووڵاتی فینله‌ندا، كاری له‌سه‌ر گه‌یاندنی پرسی كورد به حكومه‌تی و پارته سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه و توانیوێتی هه‌ماهه‌نگی باش بكات كه چه‌ندین تیمی پسپۆری فینله‌ندی له بواره جیاوازه‌كاندا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه كاری بۆ چه‌ندین هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه سه‌ردانی فینله‌ندا بكه‌ن بۆ كاری تایبه‌ت و پێویست.
لای خۆشیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له نزیكه‌وه ئاگاداری كاره‌كانی ئێوه‌یه‌ن وه‌ك كوردێك له وڵاتی فینله‌ندا به‌ڕاستی له ماوه‌ی رابردوودا توانیوته خزمه‌تی گه‌لی كورد بكه‌ی له‌و ووڵاته بۆیه هه‌وڵه‌كانت به‌رز ده‌نرخێنین و كاره‌كانت جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
ووتیشی: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ووڵاتی فینله‌ندا ئه‌وه‌ش به ئامانجی گه‌یاندنی پرسی كورد و ناساندنی كه‌یسی ئه‌نفال كه تاوانه‌كه زیاتر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گرتۆته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له رێگه‌ی ئێوه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیمان ده‌بێت.
425 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|