رونکردنەوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ رایگشتی سەبارەت بە پرۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان
9 / 7 / 2017
ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەکان دڵنیا دەکەینەوە وەک چۆن لە رابردوودا بەڵێنمان داوە داکۆکیکاری سەرسەخت بین لە توێژی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆیان ئێستاش لەسەر بەڵینی خۆمانین، لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەی رابردوودا ئیدارەی گەرمیان لەپێناو لەبەرچاوگرتنی داخوازی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنورەکە، چەندین کۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەران و یەکێتی مامۆستایان ئەنجامداوە لەو کۆبونەوانە پشتیوانی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دوپاتکردۆتەوە، لێرەشەوە سەبارەت بە پرۆژەی وەبەرهێنانی تایبەت بە مامۆستایان بە پێویستی دەزانین ئەم چەند خاڵە بخەینەڕوو.
۱. مامۆستایانی بەڕێز دڵنیادەکەینەوە کە ئیدارەی گەرمیان رێگە نادات نرخی یەکەکانی مامۆستایان بە جۆرێک بێت لە توانا مامۆستادا نەبێت بۆ کڕین.
۲. ئیدارەی گەرمیان رێگە نادات کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە خۆی خانوو بفرۆشێت.
۳. بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت کۆمپانیای جێبەجێکار ڤێلا یان خانووی دوو نهۆمی و تایبەت دروستبکات چونکە دروستکردنی ئەو جۆرە یەکە لە بەرژەوەندی توێژی مامۆستایان نیە.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان ۲٠۱۷/۷/۹
488 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|