سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند كۆبویه‌وه
25 / 7 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ (25ی ته‌مموز) ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری شاره جیاجیاكانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هونه‌رمه‌نده‌كان ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری له شاری كه‌لار سه‌ردانی سنوره‌كه‌یان كردووه.
دواتر، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له بواری هونه‌ر و رۆڵی هونه‌رمه‌ندان كرد له كۆمه‌ڵگه‌دا و تیشكی خسته‌سه‌ر هونه‌ر به‌گشتی له گه‌رمیاندا، راشیگه‌یاند: ئیمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا پاڵپشت بوین بۆ گه‌شه‌پێدانی هونه‌ر به‌گشتی و هونه‌ری شێوه‌كاری به تایبه‌تی له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، هاوكاری چه‌ندین هونه‌رمه‌ندمان كردووه كه پرۆژه‌ی هه‌بوبێت.
ووتیشی: لێره‌وه دوپاتیشیده‌كه‌ینه‌وه له پێناو گه‌شه‌كردنی زیاتری هونه‌ر له سنوره‌كه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و هه‌ر وه‌ك رابردوو هاوكاری هونه‌رمه‌ندان ده‌بین.
588 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|