ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
ئیدارەی گەرمیان لە کەموکورتییەکانی پرۆژەی تابلۆ سیتی دەکۆڵێتەوە ‌

15 / 8 / 2017

ئەمڕۆ (۱۵ی ئاب) بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی تابلۆ مۆڵ لە شاری کەلار، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کۆبوەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، کێشە و کەموکورتییەکانی پرۆژەکەی خستەڕوو، ئەوەشی راگەیاند، کە ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی لیژنەی ئەندازیاری پسپۆرەوە، بەدواداچونی بۆ کێشە و کەموکورتی پرۆژەی تابلۆ سیتی کردووە.
هاوکات، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختی لەوەکردەوە، پێویستە داواکارییەکانی بەشداربوانی پرۆژەی تابلۆ سیتی کە داوادەکەن کێشە و ک۳موکورتییەکان چارەسەر  کرێن، بەهەند وەربگیرێن.


هەر لە کۆبونەوەکە ئەوەش خرایەڕوو، جگە لە کەموکورتییەکانی یەکەکانی پرۆژەکە، تا ئێستاش کێشەی ئاو و کارەبای چارەسەر نکراون.
هەر لە کۆبونەوەکە، سەبارەت بە کەمووکورتییەکانی پرۆژەکە، نوینەرایەتی نوسینگەی ئەندازیاری راوێژکاری پرۆژە ئەوەی خستەڕوو، کە بەهۆی ئەوەی پێشتر ئەم پرۆژەیان لا نەبووە و چەند جارێک راوەستاوە کێشە لە پرۆژەکە دروست بووە.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەشەدا، بە کۆی دەنگ بڕیاردرا، کە تەواوی کەموکورتیەکانی پرۆژەکە بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان بکرێت بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکان و چارەسەرکردنیان.

‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure