بنكه‌ی پۆلیسی جه‌له‌ولا كرایه‌وه
20 / 9 / 2017
به‌یانی ئه‌مڕۆ (20ی ئه‌یلول) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی، له مه‌راسمێكدا بنكه‌ی پۆلیسی جه‌له‌ولا كرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، عه‌مید محه‌مه‌د فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند "له ماوه‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا داوای لێكردین بنكه‌یه‌كی پۆلیس له جه‌له‌ولا بكه‌ینه‌وه ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان داواكاریمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه پیشاندا".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان باسی له رۆڵی بنكه‌ی پۆلیسی جه‌له‌ولا كرد له پاراسیتنی ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیانی ناحیه‌كه و ده‌وروبه‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت و پشیتوانی ئه‌و بنكه‌یه ده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا و پاراستی ئه‌و ئه‌منیه‌ته‌ی كه به‌خوێنی زیاتر له 150 پێشمه‌رگه و كارمه‌ندی ئه‌منی له ناحیه‌كه به‌دیهاتووه.
هاوكات، عه‌مید محه‌مه‌د سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانيشى كرد له بەرامبەر هاوکارى و پاڵپشتی مادى و مەعنەوی بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی گوڵاڵه.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی گه‌رمیانی راسپارد، هه‌رچی زووه كاربكات بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی ئاگركوژێنه‌وه له جه‌له‌ولا ئه‌وه‌ش له پێناو خزمه‌تكردن به هاوڵاتیانی ناحیه‌كه.
411 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|