سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرۆکی نوێی زانکۆی گەرمیان بەسەر دەکاتەوە
29 / 10 / 2017
ئەمڕۆ (٢٩ی تشرینی یەکەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری شاندیک لە دیوانی ئیدارەکە، بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی سەرۆکی نوێی زانکۆی گەرمیانی کرد.
لەو سەردانەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای ئەوەی پیرۆزبایی لە د.سیروان حەسەن کرد بەبۆنەی دەستبەرکابونیەوە وەک سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، هیوای خواست لە کارەکانیدا، سەرکوتوو بێت.
هاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، ئیدارەی گەرمیان لەماوەی رابردوودا بە هەموو شێوەیەک هاوکار پشتیوان بووە بۆ گەشەکردنی زانکۆی گەرمیان و باش بەڕێوەچونی کارەکانی، ئێستاش پشتیوانی تەواو دەبیت بۆ سەرۆکی نوێی زانکۆی گەرمیان بۆ سەرکەوتن لە کارەکانیدا.
لای خۆشییەوە د.سیروان سەرۆکی نوێی زانکۆی گەرمیان وێڕای دەست خۆشی لە هەماهەنگی بەردەامی ئیدارەی گەرمیان، باسی لەوەکرد کە ئیدارەکە ھەردەم پشتیوانی زانکۆی گەرمیان بووە بۆ گەشەکردن و زیاتر بەرەو پێشچوونی.
ووتیشی "ھەماھەنگی و کارەکانی ڕابردوومان پێکەوە ھەرگیز نادیدە ناگیرێن و جێگەی سوپاس و پێزانینە، ئومێد دەکەین لەئاییندەشدا ئەو هەماهەنگی و پشتیوانیانە بەردەوام بێت لەپێناو گەشەی زانکۆی گەرمیان وەک ناوەندیکی گرنگی ئەکادیمی لە ناوچەکە".
414 جار خوێندراوهتهوه |
|